16 هەزار فەرمانبەری دیكە لە سنووری شارەوانییەكانی هەولێر زەوی وەردەگرن

شەیری بکە لە:
16 هەزار فەرمانبەری دیكە لە سنووری شارەوانییەكانی هەولێر زەوی وەردەگرن

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

سبەی، نزیكەی 16 هەزار پارچەزەویی دیكە لە سنووری شارەوانییەكانی بنەسڵاوە، دارەتوو و كەسنەزان سەر بە شاری هەولێر دابەش دەكرێت، تیروپشك بۆ فەرمانبەرانی سوودمەندبوو دەكرێت.

وێنە گەورەکە: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە هەر شارەوانییەک زەوی ئامادەبێت تیروپشکیان بۆ دەکرێت و زەوییەکان بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینان دابەش دەکرێت، هەر فەرمانبەرێک کارتی زانیاریی سەر بە چ سنوورێک بێت؛ لەو شوێنە زەوی پێ دەدرێت.

لێدوانی فەرمی: مەریوان حاكم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو 16 هەزار پارچە زەوییەی دابەش دەكرێت كەوتووەتە سنووری شارەوانییەكانی دارەتوو و بنەسڵاوە و كەسنەزان و فەرمانبەرانی سنووری هەر سێ شارەوانییەكە بەپێی كارتی زانیارییان لەنزیكترین شوێنی نشتەجێبوونیان زەوییان پێدەدرێت.

باکگراوند: لە 27-05-2024 سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون، قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە لە زاخۆ و گەرمیانەوە دەستیپێكرد، دواتر هەولێر و سلێمانی گرتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ