
سەڵاحەددین دەمیرتاش
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی وا بڵاوکرایەوە، سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد کراوە، ئاڤا میدیا پەیوەندی بە پارێزەرەکەی کرد. ئەو هەموو دەنگۆکانی ئازادکردنی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، بە ئەگەری زۆرەوە ئەم هەفتەیە ئازاد دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئەو تانەیەی ڕەتکردەوە کە وەزارەتی دادی تورکیا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دابووی. ڕۆژی 4ـی ئەم مانگەش دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند، ئازادکردنی دەمیرتاش بەخێر دەگەڕێت بۆ تورکیا. هەر ئەو ڕۆژەش تیمی پارێزەرانی دەمیرتاش داواکارییان پێشکەشی دادگای تێهەڵچوونەوە کرد بۆ ئەوەی دەمیرتاش ئازاد بکرێت.
لێدوانی فەرمی: هادی جین، ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەمیرتاش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین کە دەڵێن ئەمڕۆ دەمیرتاش ئازاد کراوە و ئەو ڤیدیۆیەشی بڵاوکراوەتەوە کۆنە و هی ئێستا نییە.
هادی جین دەشڵێت: هەوڵەکان بەردەوامن و بە ئەگەری زۆرەوە لەم هەفتەیە لەنێوان دووشەممە تا چوار شەممە سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد دەکرێ.
باکگراوند: ڕۆژی 04-11-2025 نۆ ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە تێپەڕی. ئەو تۆمەتەی لەلایەن دادگای تورکیا خراوەتە پاڵی هاندانی خەڵکە بۆ ڕژانە سەر شەقام لەکاتی گەمارۆدانی کۆبانی لەلایەن چەکدارانی داعش. دادگای تورکیا بەتێکڕا بە 42 ساڵ زیندانیکردن سزای دەمیرتاشی داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی هێرشی تووند دەکاتە سەر نەوشیروان مستەفا
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوکردنی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
6 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی هێرشی تووند دەکاتە سەر نەوشیروان مستەفا
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوکردنی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دەستیپێکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: عەرەب کەی بیەوێت پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێتەوە



