وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

دیمەنی هۆڵێکی خوێندن. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو ڕۆژ پشوو بە قوتابیان دەدات، ئەمەش بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژانی 9 و 10ـی ئەم مانگە لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان بۆ قوتابیان دەبێتە پشووی فەرمی.

ڕۆژی 11-11-2025، لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام لە ڕۆژی 12-11-2025، دەوامی فەرمی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: پێشتر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا کە ڕۆژی 01-11-2025 تاوەکو 15-11-2025، واتە 15 ڕۆژ ڕێگەپێدان بەو قوتابیانە بدات کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن، ماوەکەشیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ