تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن

هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە نزیک بنکەیەکی دەنگدانی پارێزگای ئەنبار، تیمی کاندیدێکی هاوپەیمانی تەفەووق لەکاتی کڕینی دەنگی هێزە ئەمنییەکان. 

چیرۆکی سەرەکی
: دوێنی یەکشەممە 9ـی تشرینی یەکەم، بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عێراقدا دەرگاکانیان بەڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە و دەرکەوتووە، لە نزیک یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگای ئەنبار بە دیاریکراوی لە قەزای قائیم، هێزە ئەمنییەکان تیمی کاندیدێکیان دەستگیر دەکەن، بەئەمەش بەهۆی ئەو تیمە سەرقاڵی کڕینی دەنگ بوونە لە بەرژەوەندی کاندیدێکی پارێزگاکە بەناوی "سەعد عەللووش دلێمی" کاندیدی ژمارە (6)ی هاوپەیمانی تەفەووق، بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم نامس، وەزیری پەروەردەی عێراق.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن دوای کۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکراوە، هەر کاندید و لایەنێکی سیاسی بانگەشە بۆ هەڵبژاردن بکات لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان کە قسەیان بۆ میدیا عێراقییەکان کردووە لیستی هاوپەیمانی تەفەووق پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە پارێزگای ئەنبار لە ئەنجامی دەنگدانی تایبەتدا، بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش لیستەکانی دیکەی ڕکابەرەوەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ