کۆمیسیۆن لە ڕێگەی ئاڤاوە ڕوونکردنەوە لەسەر شێوازی دەنگدان دەدات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن لە ڕێگەی ئاڤاوە ڕوونکردنەوە لەسەر شێوازی دەنگدان دەدات

کاغەزی دەنگدان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەهۆی هەڵەکردن لە شێوازی دەنگدان نزیکەی 39 هەزار دەنگی پووچەڵ لە دەنگدانی تایبەتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، کۆمیسیۆنیش ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر شێوازی لێدانی مۆر لەنێو بازنەی لایەن و کاندیدی دڵخوازی دەنگدەر.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، ڕێژەیەکی زۆری دەنگی پووچەڵ تۆمارکراون، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی لێ بەدەر نەبوون، لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژەی دەنگی پووچەڵ تۆمارکراوە.

لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای گوت، "زیاتر لە دەنگدانی تایبەت حاڵەتی دەنگی پووچەڵ تۆمار دەکرێت، چونکە دەنگدەر دەبێت سێ مۆر لە فۆڕمی دەنگدانەکە بدات، یەکێک بۆ دەستنیشانکردنی پارێزگا، یەکێک بۆ لیست و یەکێک بۆ کاندید."

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەبێت دەنگدەر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ مۆری دەنگدانەکە بکات، واتا بەشێکی زۆری مۆرەکە لە چوارچێوەی خانەی لیست یان کاندیدەکە بێت، بۆ ئەوەی دەنگەکەی نەسووتێت و هەژماربکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ