
تووشبوونی مرۆڤ بە پەتای وەرزی لە ڕێگەی هەناسەدانەوە
ئاڤا نیوز
ناوەندەکانی کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، ڕێنمای دەدات بە هاووڵاتییان بۆ دووربوون لە ئەگەری تووشبوون بە پەتای وەرزی پێویستە چەند ڕێکارێکی خۆپارێزی پەیڕەو بکەن و ڤاکسینی وەرزیش وەربگرن.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا و دەستپێکردنی وەرزی پاییز و سەرما، ساڵانە هاووڵاتییان تووشبووی پەتای وەرزی دەبن، بەتایبەت جۆری هەڵامەت و سەرئێشە، ئەم نەخۆشییە ڤایرۆسییە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان دروست دەکات و بە خێرایی لە ڕێگەی دڵۆپەکانی کۆکە و پژمە و بەرکەوتنی ڕاستەوخۆوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نیشانە باوەکانی تووشبوون، کە زۆرجار یەک تا سێ ڕۆژ دوای تووشبوون دەردەکەون، بریتین لە؛ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی (تا)، کۆکە، ئازاری قوڕگ و لووتگیران، هەروەها ئازاری گشتیی جەستە و ماندووبوونی زۆر.
زانیاریی زیاتر: ئەگەرچی زۆربەی تووشبووان لە ماوەی یەک بۆ دوو هەفتەدا بە تەواوی چاک دەبنەوە، بەڵام بۆ منداڵان، بەساڵاچووان و ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، ماوەی چاکبوونەوەیان درەنگترە.
لەلایەکی دیکەوە: ناوەندەکانی کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان (CDC)، باسی لەوەکردووە بۆ خۆپاراستن و کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی پەتاکە، جەخت لەسەر وەرگرتنی ڤاکسینی ساڵانەی پەتای وەرزی دەکاتەوە، پاراستنی پاکوخاوێنی دەست بە شتنی بەردەوام بە ئاو و سابوون، داپۆشینی دەم و لووت لەکاتی پژمە و کۆکەدا، دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی، و گرنگیدان بە خەو و خۆراکی تەندروست کاریگەرترین ڕێگان بۆ کەمکردنەوەی هۆکارەکانی تووشبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یونامی: بەچڕی چاودێریی هەڵبژاردنی عێراق دەکەین
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
55 خولەک لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش





