نوێترین زانیاریی لەبارەی دەنگی لایەنەکان لە دەنگدانی تایبەت

شەیری بکە لە:
نوێترین زانیاریی لەبارەی دەنگی لایەنەکان لە دەنگدانی تایبەت

ئاڤا نیوز

دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و جیاکردنەوەی ڕێژەی 99%ـی دەنگەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێنج پارێزگا لە پلەی یەکەمدایە بە بەدەستهێنانی 94 هەزار و 666 دەنگ، هاوکات بەرزترین ڕێژەی بەشداریکردن لە پارێزگای سلێمانی بوو بە 98.16%.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەكشەممە 9ـی 11ـی 2025، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و 26 هەزار و 538 ئاوارەی نێو كەمپەكان، مافی دەنگدانیان هەبوو، تێیدا ڕێژەی گشتی بەشداری 82.42% بوو.

ژمارەکان وا دەڵێن: کۆی گشتی دەنگی بەدەستهاتووی لایەنەکان بەمشێوەیە:

پارتی؛ 94 هەزار و 666 دەنگ.
یەکێتی؛ 78 هەزار و 230 دەنگ.
ڕەوتی هەڵوێست؛  7 هەزار و 895 دەنگ.
نەوەی نوێ؛ 4 هەزار و 808 دەنگ.
یەکگرتووی ئیسلامی؛  4 هەزار و 512 دەنگ.
کۆمەڵی دادگەری؛ هەزار و 338 دەنگ.
بەرەی گەلەکەمان؛  هەزار و 153 دەنگ.

ڕێژەی بەشداری دەنگدەران بەپێی پارێزگاکان:

هەولێر؛
97.79%
دهۆک؛
91.66%
سلێمانی؛
98.16%
کەرکووک؛
84.15%
مووسڵ؛
87.20%

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ