لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە

شەیری بکە لە:
لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە

دیمەنی ژمارەیەک قاز. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لەگەڵ هەر بارانبارینێک، نرخی قەل و قاز و پەلەوەر گران دەبێت، بەو پێیەی خواست لەسەر گۆشتی پەلەوەر زیاتر دەبێت، نرخی هەر كیلۆ قەل یاخود قازێك، دوو بۆ سێ هەزار دیناری هاتووەتە سەر.

لێدوانی فەرمی: عەبدولقەهار عەلی، لە بازاڕی میللیی پەلەوەرفرۆشانی هەولێر بە ئاڤای وت، "مانگی ڕابردوو، نرخی هەر كیلۆیەک گۆشتی قاز پێش بارانەكە 8 بۆ 9 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا یەک کیلۆ بووە بە 11 هەزار و تا بەرەو سەرمای زیاتر بچین، نرخی گرانتر دەبێت، نرخی یەك كیلۆ گۆشتی قەلیش (عەلەشیش) بووە بە 13 بۆ 14 هەزار دینار، پێشتر نرخی لەنێوان 9 تاوەكو 10 هەزار دینار بوو.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی عەبدولقەهار عەلی، لە بازاڕی پەلەوەرفرۆشان، زیاتر قازی شامی، قازی كوردی و بولغاری دەفرۆشرێت، بەڵام خەڵكی زیاتر حەزیان لە قازی كوردییە، قەل چەند جۆرێكی لە بازاڕ بەردەستە؛ قەلی كیشاوەرز، قەلی كوردی، برۆنز و قەلی مەسڵەحە ( هی بەستوو)، لەبارەی كەڵەشێریش، زیاتر كەڵەشێری كوردی و ئێرانی ڕەواجی هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ