چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا

شەیری بکە لە:
چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا

دیمەنی کۆلارەکە

ئاڤا نیوز

چین گەورەترین کۆلارەی بەرهەمهێنەری کارەبای لە جیهان لە بەرزایی 300 مەتر لە ئاستی زەویدا تاقی کردەوە و ساڵانە 20 ملیۆن کیلۆوات سەعات کارەبا بەرهەم دەهێنێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی چین بڵاویان کردووەتەوە تاقیکردنەوەی کۆلارەکە کە ڕووبەری پێشەوەی پێنج هەزار مەتر چوارگۆشەیە، بەشێکە لە پڕۆژەی نیشتمانیی Ar-Ge بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی با. لە میانی ئەم تاقیکردنەوەیەدا ڕووی پێشەوەی کۆلارەکە بە تەواوی لە ئاسماندا کراوەتەوە، توانیوویەتی با کۆبکاتەوە و بیکات بە کارەبا.

زانیاریی زیاتر: بۆ تاقیکردنەوەکە کۆلارەکە لە ڕێگای باڵۆنێکی پڕ لە هیلیۆم، بەرزکراوەتەوە بۆ نزیکەی 300 مەتر لە ئاستی زەوییەوە. دواتر ڕووی پێشەوەی کۆلارەکە کراوەتەوە، بە وایەر بەو داینەمۆیەوە  بەستراوەتەوە کە لە زەوییە و بەبێ کێشە وزەی بای گۆڕیووە بۆ کارەبا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سیستەمەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بەراورد لەگەڵ وێستگەکانی دیکەی وزەی با بە ڕێژەی 95% کەمتر ڕووبەری زەوی پێویستە و تێچووی بەرهەمهێنانی کارەباش بە ڕێژەی لە 30% کەم دەکاتەوە.

ژمارەکان وا دەڵێن: سیستەمی کۆلارەیەکی 10 مێگاواتی ساڵانە نزیکەی 20 ملیۆن کیلۆوات سەعات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، ئەمەیش بەشی نزیکەی 10 هەزار ماڵ دەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ