ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت

شەیری بکە لە:
ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت

دیمەنی شاری هەولێر و لۆگۆی ماڵپەڕی سی ئێن تراڤلەر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ماڵپەڕێکی ئەمریکی هەولێر بەیەکێک لەو شارە گەشتیاریانە دادەنێت کە پێویستە گەشتیاران لە سەرانسەری جیهان سەردانی بکەن.

چیرۆکی سەرەکی: ماڵپەڕی سی ئێن تراڤلەر گۆڤارێکی گەشتیاریی ئەمریکییە، زانیاری ناوخۆیی سەبارەت بە گەشتکردن بۆ ناوچە جیاجیاکانی جیهان بڵاودەکاتەوە. لیستی ئەو وڵات و شوێنانەش دەخاتە ڕوو کە باشترین شوێنن بۆ سەردانییکردن لە ساڵی 2026، ناوی هەولێری بڵاو کردووەتەوە بۆ گەشت کردن.

زانیاریی زیاتر: ماڵپەڕەکە، هەولێر بە یەکێک لە باشترین شوێن بۆ گەشتکردن دادەنێت و نووسیویەتی: هەولێر ئەو شارەیە پێویستە بۆ ساڵی داهاتوو سەردانی بکەی. هاوکات هەولێر بە شوێنێکی ئارام و دەوڵەمەند بە میراتی کولتووری و جوانیی سروشتی، لەگەڵ دانیشتوانی هەمەچەشنی نەتەوەیی و بە ناسنامەی کوردایەتی وەسف کردووە.

لەلایەکی دیکەوە: باس لە ڕۆڵی ڤیزت کوردستان دەکات کە دەستپێشخەرییەکی کەرتی تایبەتە، ئامانجێکی سەرەکی هەیە بۆ پێشوازیکردن لە سەردانکەران، بە ئامانجی ڕاکێشانی 20 ملیۆن گەشتیار بۆ ناوچەکە تا ساڵی 2030.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ