هۆشدارییەکی تووند لە وەزارەتی داراییەوە بۆ خانەنشینان و بەشێکی مووچەخۆران لەبارەی مووچە
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم

دیمەنی خانەنشینێک و لۆگۆی هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی سەرجەم ئەو خانەنشین و وارسانە ئاگادار دەكاتەوە كە تا ئێستا فۆرمی 'هەژماری من' ـیان پڕ نەكردووەتەوە، مووچەی مانگی نۆ وەرناگرن تا ئەوكاتەی فۆرمی هەژماری من پڕدەكەنەوە.
گرفتەكە چییە: نزیكەی 10%ـی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان تا ئێستا مامەڵەی بەبانكیركردنی مووچەكانیان دەستپێنەكردووە، واتە فۆرمی 'هەژماری من' ـیان پڕنەكردووەتەوە. ئەوەش لەكاتێكدا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە؛ هەر فەرمانبەر و خانەنشین و مووچەخۆرێكی هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانكی نەبێت، لە بەغداوە مووچەكەی ڕادەگرێت و بۆی خەرج ناكرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردووەتەوە سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەی 'هەژماری من'، بەتایبەت ئەو خانەنشین و وارسانەی کە تا ئێستا فۆڕمی 'هەژماری من'ـیان پڕ نەکردووەتەوە، لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول ، مووچەکانیان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: هاوكات ئەو خانەنشینانەی کارتی بانکیان تەواو بووە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، كە بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا ژمارەیان زیاتر لە 31 هەزار و 500 خانەنشینن، سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە مووچەی مانگی 10ـیان لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تائێستا نزیکەی 90%ـی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خۆیان لە پرۆژەی 'هەژماری من' تۆمار کردووە، ئەوانەشی کە ماون و خۆیان تۆمار نەکردووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ، تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکیان نەبێت و خۆیان لەپرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردبێت، ئەوا لە بەغداوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت و لەهەرێمی كوردستان خەرج ناکرێت، لەدوای سەری ساڵیشەوە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی کاش نامێنێت.
چی پێویستە بكرێت: ئەوانەی تا ئێستا فۆرمی هەژماری من ـیان پڕنەكردووەتەوە، پێویستە لەنزیكترین كاتدا سەردانی یەكێك لە بانكە حكومییەكان بكەن و لەكاتی پێشكەشكردنی داواكاری كۆپیی ڕەنگاوڕەنگی ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیاندا ببەن:
1.كارتی نیشتمانی
2.كارتی زانیاری
3.ناسنامەی خانەنشینی/ كەسوكاری شەهیدان/ سوومەندبووانی كۆمەڵایەتی
4.وێنەیەكی کەسی
5.پاسپۆرت (ئەگەر هەبێت)
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی زیاتر لە 31 هەزار و 500 خانەنشین، ئێستا كارتەكانیان ئامادەن، بەڵام هێشتا وەرنەگیراونەتەوە؛ زۆرترین كارتی وەرنەگیراوەش لە هەولێر، دهۆک، سۆران و زاخۆ ـن كە زیاتر لە 70%ـی هەموو وەرگرتنە چاوەڕوانكراوەكان پێكدەهێنن، بەمشێوەیە:
هەولێر: 17,799 كارتی بانكی
دهۆک: 6,906 كارتی بانكی
سۆران: 1,913 كارتی بانكی
زاخۆ: 1,409 كارتی بانكی
بۆیە خانەنشینان هان دەدرێن، سەردانی بانکی حکومی بکەن کە مووچەكانیان لێوە وەردەگرن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان.
ئەمەش بزانە: لە كۆیە 780 كارتی بانكی، لە سلێمانی 583، لە هەڵەبجە 51، لە ڕانیە 41 و لە چەمچەماڵ 37 كارتی بانكی ئامادەن و لەلایەن خاوەنەكانیان وەرنەگیراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زیاد دەکرێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنی مووچەی مانگی 9 دوو ڕۆژ دوادەکەوێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی 11ـی ڕاگەیاند





