14 ساڵ لە دوای هەرێمی کوردستان یەکەم نەشتەرگەری چاندنی جگەر لە عێراق دەکرێت
- تەندروستی
- 19 تشرینی دووەم

دیمەنی دوو پزیشک لەکاتی نەشتەرگەری
ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستی عێراق، ئەنجامدانی یەکەمین نەشتەرگەری چاندنی جگەری لە عێراق بە سەرکەوتوویی ڕاگەیاند. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2011ـەوە سەدان نەشتەرگەریی لەم جۆرەی بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە.
وێنە گەورەکە: نەشتەرگەری چاندنی جگەر یەکێکە لە نەشتەرگەرییە ئاڵۆزەکان، کە بریتییە لە بڕینی بەشێک لە جگەری کەسێکی زیندوو یان مردوو (بە مەرجێک نەخۆشی نەبێت) و چاندنی بۆ نەخۆشێک کە جگەرەکەی لە کارکەوتووە، بە مەرجێک خوێنی وەرگر و بەخشەر دژی یەک نەبن.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق لە نەخۆشخانەی ئیمام حەسەن لە شاری کەربەلا ڕایگەیاند، یەکەمین نەشتەرگەری چاندنی جگەر لە عێراق بە سەرکەوتوویی بە بەشداریی تیمێکی پسپۆڕی هیندی ئەنجامدراوە.
بەگوتەی حەسناوی ئەمە "هەنگاوێکی پزیشکی گەورە و گرنگە و ئاسانکاری بۆ نەخۆشەکان دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە لە ناوخۆی وڵاتدا، بێ ئەوەی ماندووبوونی گەشتکردن بۆ دەرەوە و خەرجکردنی پارەیەکی زۆر بکێشن."
بەتەنیشت ئەو بابەتەوە: د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بە ئاڤای وت، لە ساڵی 2011ـەوە نەشتەرگەریی چاندنی جگەر لە کوردستان و بە دیاریکراویش لە شاری هەولێر بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە، تاوەکو ئێستاش سەدان کەس ئەو نەشتەرگەرییەیان بە سەرکەوتوویی بۆ کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار، حکومەت خەرجی نەشتەرگەری چاندنەوەی جگەری خستە ئەستۆی خۆی، هەفتانە چەند نەشتەرگەرییەک ئەنجام دەدرێت و پارەی بۆ خەرج دەکرێت".
باکگراوند: بۆ یەكەمجار نەشتەرگەری چاندنی جگەر لە ساڵی 1963 لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەنجامدرا، دوای سەركەوتنی نەشتەرگەرییەگە، ئەم پسپۆڕییە پێشكەوت و ئێستاش لە نەخۆشخانە پێشكەوتووەكانی جیهان ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی دەرمان لە ئێران بەرز دەبێتەوە؛ پزیشکیان هەوڵی چارەسەری خێرای دەدات






