لیژنەیەک لەسەر ستیكەرەكانی نێو کۆگا سووتاوەکەی دەرمان لە هەولێر پێکدەهێنرێت
- تەندروستی
- 19 تشرینی دووەم

ساتی سووتانی کۆگاکەی دەرمان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی ڕایدەگەیەنێت، ستیکەرەکانی نێو کۆگا سووتاوەکەی دەرمان لە هەولێر کۆنن و ڕەتکراونەتەوە، بۆ لێکۆڵینەوە لە بوونی ئەو ستیکەرانەی کە هەڵگیراون و بەکارنەهێنراون، وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی پێکهێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11ـی شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگای هەولێر – گوێر، ئاگر لە سێ کۆگای دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی کەوتەوە، لە یەکێک لە کۆگا سووتاوەکان هەندێک ستیکەری دەرمان دەرکەوتوون کە بەکارنەهێبراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشک" KMCA" بڵاوی کردووەتەوە، دوای تەواوبوونی پڕۆسەکانی کوالیتی و پشکنین و پێدانی مۆڵەتی بەکارهێنان بە بەرهەمه تۆمارکراو و پشکنراوەکان، ستیکەری نوێی دەرمان بە سیستەمی نوێی دژەساختە دەدرێت بە کۆمپانیای هاوردەکار تاوەکو بخرێتە سەر دەرمان و بابەتە پزیشکییەکان پێش دەرچوونی لە کۆگا بۆ ناو بازاڕەکانی کوردستان و عێراق، کە ئاساییە ئەگەر پڕۆسەکە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بێت تاڕادەی جیاکردنەوە، هەڵگرتن و لابردنی بڕەکانی دەرمانی ئێکسپایەر و بەسەرچوو، لەهەر پابەندنەبوونێکی هەر کۆمپانیایەک بەم پڕۆسەیە لەسەر بەرهەمەکانیان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت.
ئەگەر ئەم بڕەی ستیکەری کۆنی ڕەتکراوەی هەڵگیراو بەفەرمی وەرنەگیرابێت یان گومان لەسەر پڕۆسەکە هەبێت یان تەواوی ستیکەر و دەرمانەکان تۆمارکراوی فەرمی نەبێت، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، بۆ لێکۆڵینەوە لە بوونی ئەو ستیکەرانەی کە هەڵگیراون و بەکارنەهێنراون، وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی پێکهێناوە. ئەمڕۆ هەردوو تیمەکانی چاودێریکردن و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکە و تیمەکانی پشکنینی وەزارەتی تەندروستی گەیشتنە شوێنی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی دەرمان لە ئێران بەرز دەبێتەوە؛ پزیشکیان هەوڵی چارەسەری خێرای دەدات






