تیمێکی پزیشکی ئیتاڵی لە سنووری پارێزگای دهۆک 19 نەشتەرگەری ئەنجام دەدات
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی تیمە ئیتاڵییەکە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری
ئاڤا نیوز
نزیکەی 10 ڕۆژە تیمێکی پزیشکی ئیتاڵی لە شاری دهۆکن و نزیکەی 200 چارەخوازیان بینیوە و 19 نەشتەرگەرییان ئەنجام داوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 08-11-2025 تیمێکی پزیشکی ئیتاڵی گەیشتنە شاری دهۆک، بە مەبەستی بینینی ژمارەیەک چارەخواز لە سەنتەری ئازادی بۆ نەشتەرگەری و چارەسەرکردنیان بەبێ بەرامبەر.
لێدوانی فەرمی: د. ئەڤراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی دهۆک؛ بە ئاڤای گوت، "ئەو تیمە لە ماوەی نۆ ڕۆژدا 200 چارەخوازیان بینیوە و 19 نەشتەرگەری قەستەرەی دڵیان بۆ چارەخوازانی سنوورەکە کردووە، لەنێویاندا 17 منداڵ کە لە زکماکییەوە کێشەی دڵیان هەبووە."
زانیاریی زیاتر: ئەو تیمە پزیشکییە ئیتاڵییە، پسپۆڕیان لە نەخۆشییەکانی دڵ هەیە، بەبێ بەرامبەر چارەسەریان بۆ چارەخوازان کردووە، بریارە بەشێکی دیکەی چارەخوازان بنێردرێنە ئیتاڵیا بۆ ئەوەی چارەسەریان بۆ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
دادگەی فیدراڵی بڕیاری دا؛ لەمەودوا حکومەتی عێراق کاربەڕێکەرە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی فەریزەی حهج دیاریكرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 10 تشرینی دووەم
زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن





