
وێنەیەکی گشتی شاری دهۆک
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، زیاتر لە 797 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی شارەکە ئامادەکراوە.
بۆچی گرنگە: پرۆژەكان كاریگەرییان لەسەر پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شاری دهۆك و پارێزگاکە دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، ڕەزامەندییان داوە بە خەرجكردنی 406 ملیۆن و 588 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە كەرتی 10ی دلب بۆ قۆناغی دووەم، هاوکات شەقامێک و ئاوەڕۆ لە گەڕەکی شەهیدانی سێمێل بە گوژمەی 230 ملیۆن و 837 هەزار و 750 دینار دروست دەکرێت.
زانیاری زیاتر: وەزارەتەکە 29 ملیۆن و 53 هەزار دیناری تەرخانکردووە بۆ دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی 11ی ئادار لە سەرسنك لەگەڵ 130 ملیۆن و 854 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی مسیریكێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆربەی ئەو پرۆژانە بە ڕێژەی 100% لە داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانییەکان جێبەجێ دەکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






