یەكێتی لەبارەی پێكهێنانی حكومەت كۆبووەوە

شەیری بکە لە:
یەكێتی لەبارەی پێكهێنانی حكومەت كۆبووەوە

لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

ئاڤا نیوز

دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی عێراق، مەکتەب سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرپەشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجام دا و گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەری جیاواز کرد. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان لە دەباشان بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی لە كۆبووەوە، لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقەوە یەكەمجارە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی كۆدەبێتەوە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەپێی قسەی میدیاكانی یەكێتیی؛ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لەسەر سێ تەوەر گفتوگۆ کرا: 

یەکەم: ئەنجامی هەڵبژاردنی 11/11ی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق.

دووەم: پرسی پێكهێنانی حكومەت لە عێراق و بەشداری كورد بە كۆدەنگ، یان هەر لایەنە و بە جیا، هاوکات تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆككۆمار دەکرێت.

سێیەم: پرسی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ