
ئاڤا نیوز
29 گرووپی هونەریی كوردی، بە 97 بەرهەم لە سێیەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەشدارن، لەنێو سەرجەم گروپە بەشداربووەكانیش؛ 10 گرووپ گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی و كێبڕكێ دەكەن لەسەر بردنەوەی پلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێ سازدەكرێت، ئەمساڵیش بۆ جاری سێیەم فێستیڤاڵەكە ڕێكخرا، لە ڕۆژی یەكەمدا؛ لیژنەیەكی هەڵسەنگاندنی سەرەتایی، سەرجەم كارەكانی بەشداربووانیان هەڵسەنگاند و 10 گروپ دیاریكران بۆ ئەوەی لە قۆناغی كۆتایی كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوە بكەن و ببنە براوەی خەڵاتەكانی فێستیڤاڵەكە.
لێدوانی فەرمی: ڕابەر كوردستانی، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەكە تایبەت بە ئاڤا وتی، گروپە هونەرییەكان لەسەرجەم شارە كوردییەكانەوە هاتوون؛ لە ئیلام، كرماشان، سنە، سەقز، بانە، ئورمیە، ماكۆ، مەهاباد ، تەنانەت چەند گروپێك لە تارانی پایتەختی ئێرانەوەش هاتوون و بەشدارییان كردووە، هەر گرووپێك بە موزیك و شێوازی جلوبەرگ و جۆری هەڵپەڕكێی شار و ناوچەكەی خۆی بەشدارن، ئەوەش جوانییەكی زیاتری بە فێستیڤاڵەكە داوە.
ڕابەر کورستانی ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمساڵ تەنیا کوردانی خوراسان بەشدارییان لە فێستیڤاڵدا نەکردووە، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو بە دڵنیاییەوە هەوڵ دەدەین ئەوانیش بەشدار بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
26 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 26 تشرینی دووەم
هونەرمەند خەلیل وەندی کۆچی دواییکرد
- کولتوور
- 26 تشرینی دووەم
دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا






