ئاڤا نیوز
لە ناحیەی خورماڵ، گەنجێک بە بیرۆکەیەکی ناوازە، دارتوویەکی 70 ساڵەی کردووەتە ژوورێکی دانیشتنی تەختە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە دارەکە بگەیەنێت یان سروشتەکەی تێک بدات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕێناس محەممەد، گەنجێکی ناحیەی خوڕماڵە، دارتوویەک کە دەکەوێتە ناو باخی ماڵەکەیانەوە و بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەترە، ژوورێکی 2.5 بە 5 مەتری لەسەر دروستکردووە، بێ ئەوەی دەستکاری پێکهاتەی دارەکەی کردبێت؛ لق و گەڵاکان وەک خۆیان لە گەشەکردندان و بوونەتە بەشێک لە دیکۆری خانووەکە، هەروەها قەدی درەختەکە بە گوڵە لاولاوی سروشتی ڕازێنراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێناس محەمەد، خاوەنی بیرۆکەکە بە ئاڤای وت: "سەرەڕای ئەوەی تووەکە بێ بەرە، بەڵام نەمدەویست بیبڕمەوە، بۆیە بڕیارمدا بەم شێوازە سوودی لێ ببینم و گیانی بە بەردا بکەمەوە."
ئاماژەی بەوە کرد کە شوێنەکە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ کاتە جیاوازەکان و پێشوازیکردن لە میوان و هاوڕێیان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
26 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 23 تشرینی دووەم
داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
- ژینگە
- 23 تشرینی دووەم
شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






