یەکێتی: دەرگامان بۆ گفتوگۆکردن کراوەیە بەڵام ئامادەین بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن

شەیری بکە لە:
یەکێتی: دەرگامان بۆ گفتوگۆکردن کراوەیە بەڵام ئامادەین بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن

کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی یەکێتی ڕەتی دەکاتەوە حیزبەکەی ڕێگربێت لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان و دەڵێت، "ئەگەر بتوانین ئەو بەڵێن و داخوازییانەی بە خەڵکمان داوە، جێگە بکەینەوە ئەوا دەرگای گفتوگۆمان کراوەیە".

 

چیرۆکی سەرەکی: مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان لە دەباشان بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی كۆبووەوە، لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقەوە یەكەمجارە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی كۆدەبێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی:  کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوای تەوابوونی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی ئەنجامیدا بە ڕۆژنامە نووسانی گوت، "ئێمە ڕێگر نین لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک داخوازی و بەڵێنمان داوە بە هاوڵاتیان و دەنگدەرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئەگەر بتوانین ئەم بەڵێن و داخوازییانە جێگە بکەینەوە ئەوا دەرگای گفتوگۆمان کراوەیە.

 

لەلایەکی دیکە: گوتەبێژەکەی یەکێتیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، بە دوو پرۆژە بەشداریی لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکەین، یەکەمیان پرۆژەیەکی سیاسیە کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانە، ئەوی دیکەشیان پرۆژەیەکی ئابوورییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و کێشە داراییەکانی خەڵکی عێراق.

 

زانیاریی زیاتر: پەیوەست بە ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گوتەبێژەکەی یەکێتی ئەوەی بە ڕۆژنامەنووسان گوت، کە ئەوان وەک یەکێتی ئامادەن بۆ هەڵبژاردن. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ