تەیف سامی بەڵێن دەدات لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی مانگی 9 بنێرێت
- کوردستان
- 25 تشرینی دووەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوتەی بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا کە قسەی بۆ ئاڤا کردووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە عێراق دابەشکردنی مووچە دەستی پێکرد، بەڵام تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تەنها مووچە وەزارەتی نەوت دابەشکرا، لە دوای نیوەڕۆوە ئینجا نۆرەی وەزارەتی پەروەردە هات، بەڵام بە کەموکورتییەوە دابەش دابەشکرا بەوەی هەرجارە و مووچەی پەروەردەی شارێک خەرج دەکرا هێشتاش تەواو نەبووە.
بەدواداچوونی ئاڤا: ئاڤا قسەی لەگەڵ بەرپرسێکی کورد لە بەغدا کرد، بەوەی "ئەم دۆخە چییە بۆ وایلێهات"، وەڵامی بەرپرسەکە بۆ ئاڤا ئەوە بوو کە "چەند ڕۆژێکە پارە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکان، بەڵام بەهۆی کەمی پارەی کاش دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە".
بەرپرسان و خەڵک ترسیان هەبوو ئەگەر بەمشێوەیە لە عێراق مووچە بدرێ، ناردنی مووچە خەڵکی کوردستان دوادەکەوێت. هاوکات ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرا، بەڵام باسی مووچە نەکرا.
زانیاریی تایبەت؛ دوای کۆبوونەوەکە کاتژمێر چوار و نیوی ئێوارە بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە و پێی گوتووە "ئێستا دەستان بە دابەشکردنی مووچەی خۆتان کرد، کەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن؟"، وەڵامی تەیف سامی چاوەڕوان نەکراو بووە، "گوتوویەتی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرم".
ئەمە بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە باڵایەی کورد کە بەتایبەت قسەی بۆ ئاڤا کردوووە، بەڵێنیان لێ وەەرگرتووە ئەم هەفتەیە بینرێرت و نەیخاتە هەفتەی داهاتوو. بەپێی ئەم لێدوانە بێت بۆ ئەم مانگەش كێشەی سیولە و پارەی کاشیان چارەسەر کردووە و ئێستا پارە هەیە.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی چارەنووسی دوو مووچەکەی کۆتایی ئەمساڵ، مانگەکانی 11 و 12 چی لێدێ؟ دکتۆر جەمال کۆچەر، کە لە خولی پێشوودا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بوو، بۆ ئەم خولەش دەرچووەتەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەبەرئەوەی حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەم مووچەی ئەینێرم مووچەی مانگی نۆیە و نەیوتووە مووچەی 11ـەیە، واتە ئەو دوو مووچەی دەمێنێت لەسەر حکومەتی عێراقە بیدات، جا ئەگەر بکەوێتە ساڵی داهاتووشەوە هەر دەبێ بیدات.
ئەمەش بزانە: هەر ئەمڕۆ تیمێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی بردە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات





