ئەمریکا بۆ ئاڤا: سوورین لەسەر چەککردن و هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران لە عێراق
- هەواڵ
- 27 تشرینی دووەم

دیمەنی ئەندامانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمریکا هۆشداری دەداتە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و دەڵێت، پێویستە بەپەلە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران چەک بکرێن و هەڵبوەشێندرێنەوە.
وێنە گەورەکە: پێکهێنانی حکومەتی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چاودێری دەکرێت و ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاش داوا دەکەن میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق نەکەن.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هانی سەرکردەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەدەین بە خێرایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق پێکبهێنن. پێکهاتەی حکومەتی عێراق بابەتێکە بۆ عێراقییەکانە و تەنیا ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن. لەژێر سەرکردایەتی سەرۆک ترەمپدا، ئێمە کار بۆ پەیوەندییەکی نێوان ئەمریکا و عێراق دەکەین کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکادا بگونجێت.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ئەو وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی، وەک چۆن مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەمان بە ڕوونی ڕایگەیاند، ئەمریکا بەردەوام بووە و بەردەوامیش دەبێت لە قسەکردن بە ڕاشکاوی سەبارەت بە پێویستی بەپەلە چەککردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیایانەی ئێران پاڵپشتییان دەکات، کە سەروەری عێراق لاواز دەکەن، هەڕەشە لە ئەمریکی و عێراقییەکان دەکەن و سامان و سەرچاوەکانی عێراق بۆ ئێران بەتاڵان دەبەن. سەرکردە عێراقییەکان باش دەزانن چی گونجاوە و چی گونجاو نییە لەگەڵ هاوبەشییەکی بەهێزی نێوان ئەمریکا و عێراق.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە بوونی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیش لە عێراق وتیشی، بۆ ماوەی دەیان ساڵە، گرووپەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن تیرۆریان بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکی و عێراقییەکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی تاران. ئەم گرووپانە ئابووری عێراق دەقۆزنەوە بۆ پارەدارکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکانی ئێران لە عێراق، ناوچەکە و سەرتاسەری جیهاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات






