قەیس خەزعەلی: پێویستە ئەو لایەنانەی لە پشت هێرشەکەی کۆرمۆرەوەن ئاشکرا بکرێن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسایبی ئەهلی حەق لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی پیشەیی و گشتگیر دەکاتەوە کە سرووشتی هێرشەکە و ئەو لایەنانەی لە پشتیەوەن ئاشکرا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 80% کەم بووەتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەق لە بڵاوکراوەیەک دەڵێت، ئیدانەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەین و پێمان وایە ئەم دەستدرێژییە تەنیا بۆ سەر پێگەیەکی ئابووری نییە، بەڵکو لێدانە لە توانای دەوڵەت بۆ پاراستنی سەروەت و سامانی گەلەکەی.
لە بڵاوکراوەکە هاتووە، "جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی پیشەیی و گشتگیر دەکەینەوە کە سرووشتی هێرشەکە و ئەو لایەنانەی لە پشتیەوەن ئاشکرا بکات و ئەنجامەکان بخاتە بەردەم ڕای گشتی، چونکە پاراستنی سامانە نیشتمانییەکان بەدی نایەت مەگەر بە لێپرسینەوە لە بکەران بەبێ هیچ چاوپۆشییەک.
دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە پێویستیی عێراق بە خاوەندارێتی بڕیاری تەواوی سەروەری خۆی لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی کێڵگە و دامەزراوەکان بەدوور لە هەر دەستێوەردانێک دەردەخات، چونکە سامانی نیشتمانی مەیدانێک نییە بۆ باجگیری (ئیبتزاز) و کارتی ململانێ نییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات





