
کۆبوونەوەی حکومەتی عێراق بەسەرپەرشتی سوودانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد و فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دەرکرد.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 80% کەم بووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و سەرۆکانی دەزگا ئەمنییەکان، بۆ زانینی کاردانەوەکانی ئەم کارە ترسنۆکانە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "لایەنە تیرۆریستییەکان بە ئەنجامدانی هێرشێکی قێزەون بۆ سەر کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان عێراق كە دوێنێ شەو چوارشەممە ڕوویدا هەوڵی تێکدانی سەقامگیری وڵات دەدەن"
زانیاریی زیاتر: سوودانی فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵای دەرکرد، بە سەرۆکایەتیی وەزیری ناوخۆ و ئەندامێتی هەر یەک لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و وەزیری ناوخۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لیژنەیەکی تەکنیکی کە لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەخۆبگرێت، بۆ لێکۆڵینەوە لەم کارە و ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون و پشتیووانیان دەکەن بۆ ئەوەی بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات





