
چەند بژمێرێک کە بەشدارییان کردبوو لە پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ، پاش تێپەڕینی ساڵێك بەسەر ئەنجامدانی سەختترین سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە عێراقدا، ئەنجامە فەرمییەكان ئاشكراكران، كە رۆژانی 20 بۆ 22ـی 11ـی 2024 لە سەرجەم پارێزگاكان ئەنجام درابوو.
چیرۆكی سەرەكی: دوای 37 ساڵ لە ئەنجامنەدانی سەرژمێری دانیشتوان كە عێراقدا، لە 20 بۆ 22ی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 سەژمێری گشتیی ئەنجامدرا، ساڵێك تێپەڕی بەسەر ئەنجامدانی سەرژمێریەكە ، محەممەد تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق ئەنجامی كۆتایی سەرژمێریەكەی ڕاگەیاند.
پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (سلێمانی، هەولێر و دهۆك) لە ساڵی 1987ەوە بەشداریی هیچ سەرژمێرییەكی گشتییان نەكردووە، لەكاتێكدا لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق كۆتاجار لە ساڵی 1997 سەرژمێریی ئەنجام درا، بەبێ پارێزگاكانی هەرێم.
لێدوانی فەرمی: محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق، رایگەیاند: دەستەی ئاماری وەزارەتەكەمان هەڵدەستێت بە ئامادەكردنی پلانێكی تەواو و گشتگیر بۆ سەرژمێریی عێراقییەكانی دەرەوەی وڵات لە قۆناغی داهاتوودا، زۆر گرنگ بوو كە وەزارەتەكەمان دوای 37 ساڵ توانی چەندین ئامار و داتای گرنگ بەدەستبهێنێت بەگوێرەی ئامارەكانیش ئێستا ژمارەی دانیشتووانی وڵات بەبیانییەكانەوە 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 كەسە. كە ژمارەی بیانیەكان 340 هەزار و 31 كەسە.
بەگوێرەی ئاماری فەرمیی سەرژمێریی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ژمارەی دانیشتووانی عێراق (عێراقی و بیانی) زیاتر لە 46 ملیۆن كەسن، ئەنجامی كۆتایی سەرژمێریەكە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری دانیشتووانی عێراق:
ژمارەی دانیشتووانی عێراق بەبیانییەكانەوە : 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 كەسە
ژمارەی خێزان: هەشت ملیۆن و 54 هەزار و 385 خێزان
ژمارەی بیانی: 340 هەزار و 131 بیانی لە عێراقدا دەژین.
ژمارەی عێراقییەكان لەناوخۆ: 45 ملیۆن و 778 هەزار و 662 كەس
ڕەگەزی نێر: 23 ملیۆن و 161 هەزار و 604 كەس بەڕێژەی 50.2% ـی دانیشتوان
ڕەگەزی مێ: 22 ملیۆن و 957 هەزار و 189 كەس كە دەكاتە 49.8%ـی دانیشتوان
ئاستە تەمەنەكان:
16 ملیۆن و 555 هەزار كەس و 35.9%ـی وڵات لە خوار تەمەنی 14 ساڵیەوەن
27 ملیۆن و 875 هەزار كەس بەڕێژەی 60.2% تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵییە
1 ملیۆن و 688 كەس كە دەكاتە %3.6ـی ڕێژەی دانیشتووان، تەمەنیان لەسەرووی 65 ساڵە
موڵكایەتی:
72%ـی دانیشتووانی عێراق خاوەن موڵكن یان لەگەڵ خێزانەكانیان دەژین
19%ـی دانیشتووان كرێچین
زانیاری زیاتر: لە ئەنجامی سەرژمێریەكەدا ئەوەش هاتووە كە زیاتر لە 7 ملیۆن پیاو سەرۆك خێزانن و لە بەرامبەریشدا 910 هەزار خێزان لەلایەن ئافرەتانەوە سەرپەرشتی دەكرێن، هەروەها ناوەندی ڕێژەیی ئەندامانی خێزان 5.7 كەسە و تێكڕای گەشەی دانیشتووانی عێراق: 2.5%ـە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کاردنەوەی ناوخۆی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆرمۆر ڕۆڵێکی ستراتیژی لە ئاسایشی وزەی کوردستان و عێراقدا دەبینێت





