
هەوراز گوڵپی، توانی خەڵاتی نێودەوڵەتی شۆرتی Shorty Impact Awards لە ئەمریکا بباتەوە
ئاڤا نیوز
گرووپی میدیایی ئاڤا بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت کە ئەستێرەی ژمارە یەکی کوردستان هەوراز گوڵپی، توانی خەڵاتی نێودەوڵەتی شۆرتی Shorty Impact Awards لە ئەمریکا بباتەوە، خەڵاتەکە تایبەتە بە هەواڵ و میدیای کاریگەر.
ئاڤا میدیا لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات 7:00ی هەوراز گوڵپی، بە فایلی خەڵک کە رۆژانە چەندین کێشە و داواکاری دەگەیەنرێت و راستەوخۆ چارەسەر دەکرێن، بەشداری پێشبڕکێکەی کرد و خۆشبەختانە توانیمان خەڵاتەکە بە دەستبهێنین. ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە نەک تەنیا لەلایەن دادوەرانی خەڵاتەکەوە بەڵکو فایلی خەڵک زۆرترین دەنگی بینەرانی خەڵاتەکەشی بەدەستهێناوە.
دادوەرانی خەڵاتەکە دوای بەخشینی بە هەوراز گوڵپی سەرسامی خۆیان بەو بینەر و کاریگەرییە زۆرەی نیشانداوە و چیرۆکی ئەو کەسانەی دێنە ئاڤا و راستەوخۆ کێشەکانیان بە هەوراز گوڵپی دەگەیەنن بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێ سەرنجی ڕاکێشاون، هەر ئەمەش وایکردووە هەوراز گوڵپی تاکە بەربژێری خەڵاتەکە بێت لە بواری هەواڵ و میدیایی و رکابەری نەبێ لەکاتێکدا میدیای گەورەی ناوچەکە و جیهانیش لە کێبڕکێدابوون و ساڵی ڕابردوو تۆڕی میدیایی جەزیرە خەڵاتەکەی بردووەتەوە.
ئاڤا میدیا ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە خۆی و تەواوی کارمەندان و بینەرانی پیرۆز دەکات کە لە ماوەی ساڵێکی تەمەنیدا ئەمە شەشەم خەڵاتی نێودەوڵەتییە بە دەستی بهێنێت، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ئاڤا میدیا پڕبینەرترین و کاریگەرترین میدیای کوردستانە و هەر وەکو دروشمەکەمان نەکراوە و نەبینراوە. لە خەڵاتی نێودەوڵەتی گرنگتر بۆ ئاڤا خەڵکە و بەڵێن دەدەین بەردەوام لەگەڵ خەڵک بین.
بەستەری بینینی براوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی شۆرتی Shorty Impact Awards
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات





