وەزارەتی ناوخۆ: حکومەتی فیدڕاڵ هیچ ڕێکارێکی بەرامبەر هێرشەکانی ڕابردوو نەگرتووەتەبەر
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە، ئەگەرچی لیژنە بۆ هێرشەکەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ پێکهات و ئەنجامدەرانی دەرکەوتن، بەڵام هیچ ڕێکارێکیان بەرامبەر نەگیرایەبەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو پێنجشەممە ڕایگەیاند، لەنێوان 15ـی حوزەیران بۆ 25ـی حوزەیرانی ئەمساڵ دامەزراوە نەوتییەکان و چەندین دامەزراوەی گرنگ کەوتنە بەر هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەمەش زیانی ماددی و ئابووری لێکەوتەوە. سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی پێکهێنا، لیژنەکە 28ـی تەمموز سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد. بە پشتبەستن بە ئەنجامی پشکنینی تەکنیکی پاشماوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە لەم هێرشانەدا بەکارهێنراون، دەرکەوت ڕێڕەوی هەڵدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە فیدراڵییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، کە هاوسنووری هەرێمی کوردستانە.
لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان ئەمانەش هاتوون:
- دەزگا ئەمنیی و هەواڵگرییەکانی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی یاسایی بەڵگەداری ئەو کەسانەیان خستەڕوو کە ئاشکرا دەبێ سەر بە کام رێکخستنن.
- لەگەڵ تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە، کە بە بڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ پێکهێنرا، لە بارەگای ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆبووەوە و ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی داڕشت، کە ڕادەستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرا بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر لایەن و کەسانی تێوەگلاو لە هێرشەکان.
- سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکەدا، حکومەتی فیدراڵی هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی و ئەمنی بەرامبەر بە تاوانباران نەگرتۆتەتەبەر.
- دەمانەوێت بۆ ڕای گشتی ڕوونیبکەینەوە کە لە ڕاپۆرتی کۆتاییدا، کە ئێستا لە بەردەستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵە، بە ڕوونی ئەو لایەنانەی بەرپرسن لە هێرشە تیرۆریستییەکان، دەستنیشان دەکات، کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە زیانی بەرچاو و مەترسیداریان بە ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
- ڕاپۆرتەکە چەندین ڕاسپاردەی لەخۆ گرتووە، دیارترینیان ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بوو بۆ تاوتوێکردنی ڕاپۆرتەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لەدژی لایەنی بەرپرسیار. بەڵام تا ئێستا هیچ کام لەم ڕاسپاردانە جێبەجێ نەکراون.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا دەکات حکومەتی فیدراڵ، ئەرکە دەستووری و یاسایی و ئەمنییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و ڕێکاری خێرا لە بەرامبەر تاوانباران و ئەوانەی لە پشتیانەوەن بگرێتەبەر، بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی ئەو جۆرە کردەوە و دەستدرێژییانە، کە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی و بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی دەکەن، دووبارە نابنەوە.
- هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە بەردەوامبوونی بێهەڵوێستی بەرامبەر ئەو کەسانەی تێوەگلاون، پێشێلکردنی بەرپرسیارێتی دەستووری و ئەمنییە و ئەم کەمتەرخەمییە تەنیا هانی ئەو ڕێکخراوانە دەدات بۆ درێژەدان بە کردەوەکانیان.
- هێرشەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی نەبوونی ڕێوشوێنی تووندە بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی هێرشەکانی پێشوو.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنی و ئابوورییەکانی، لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات






