تورکیا: نیگەرانین لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و ڕێوشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر

شەیری بکە لە:
تورکیا: نیگەرانین لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و ڕێوشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر

ئاڵای وڵاتی تورکیا

ئاڤا نیوز 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نیگەرانی وڵاتەکەی لە هێرشەکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەردەبڕێت و دەڵێت: ئیدانەی هەر جۆرە کردەوەیەک دەکەین کە ژێرخانی مەدەنی بە ئامانج دەگرێت.

وێنە گەورەکە: دوای هێرشەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کاردانەوەی ناوخۆ و وڵاتانی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە، لە نوێترین کاردانەوەش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیدانەی ئەو ڕووداوەی کردووە.

لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-11-2025 ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: لە ڕێی ئەم جۆرە هێرشانەوە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق بە ئامانج دەگیرێت و نیگەرانن لەمە.

- ئۆنجو کەچەلی ئاماژەی بەوەش داوە لە ڕێگای قونسوڵخانەکەیان لە هەولێر ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی هاووڵاتییانیان کە لەو کێڵگە غازییە کار دەکەن.

باکگراوند: کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی چوارشەممە بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم کرایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ