دوای 10 ساڵ، عێراق کۆتایی بە کارەکانی "ناوەندی هەواڵگریی چوارقۆڵی" دەهێنێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ناوەندی هەواڵگری
ئاڤا نیوز
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە فەرمی کۆتاییهاتنی کارەکانی "ناوەندی هاوکاریی هەواڵگریی چوارقۆڵی" ڕاگەیاند، کە هەریەکە لە عێراق، ئێران، ڕووسیا و سووریای لەخۆدەگرت.
چیرۆکی سەرەکی: بە ئامانجی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری سەبارەت بە جووڵەکانی ڕێکخراوی داعش لە نێوان عێراق و سووریا، ناوەندی هاوکاریی هەواڵگریی چوارقۆڵی لە ئەیلوولی ساڵی 2015 لە بارەگای وەزارەتی بەرگریی عێراق بە بەشداریی نوێنەرانی ڕووسیا و ئێران دامەزرا.
لێدوانی فەرمی: عەلاوی نیعمە، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی باشتربوونی توانای دەزگا ئەمنییەکان و پێشکەوتنی سیستەمی ئاڵوگۆڕی زانیاری لە دامەزراوە نیشتمانییەکاندا، ناوەندەکە بە فەرمی کۆتایی بە ئەرکەکانی هێناوە، ئەمەش جگە لە کەمبوونەوەی ئەو مەترسییانەی کە لە کاتی خۆیدا هۆکاری دامەزراندنی بوون.
زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری کۆتاییهێنان بە کارەکانی ناوەندەکە بە ڕێککەوتنی وڵاتانی ئەندام بووە و بەو مانایە نییە کە هاوکارییەکان دەوەستن، بەڵکو شێوازی هاوکارییەکان بەپێی دۆخی ناوچەکە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
لەلایەکی دیکەوە: چاودێران پێیان وایە، داخستنی ئەم ناوەندە ئاماژەیە بۆ خواستی عێراق بۆ سەربەخۆیی زیاتر لە بڕیاری ئەمنی و پشت بەستن بەو توانا تەکنیکی و مرۆییە پێشکەوتووانەی کە ئێستا دەزگا ئەمنییەکانی عێراق خاوەنین بۆ پاراستنی سنوورەکان و بەدواداچوونی پاشماوەکانی تیرۆر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات





