دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە

دابەشكردنی نەوتی سپی

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت، بە دانیشتووانی سنوورەكە ڕادەگەیێنێت، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو، نەوتی سپیی ماڵان دابەش دەكرێت.

چیرۆكی سەرەكی: بۆ ساڵی سێیەمی لەسەریەك، حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی ڕاسپاردووە، بڕی 200 لیتر نەوتی سپی ماڵان بۆ هەر خێزانێك بە نرخی 104 هەزار دینار دابین بكات، پرۆسەكە لە سەرەتای مانگی یازدەوە لە ناوچە شاخاوییەكان دەستیپێكردووە، سێ هەفتە لەمەوبەر لە پارێزگای دهۆك دابەشكرا، هەفتەی داهاتوو دەگاتە سەنتەری شارەكان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت لە ئاگادارییەكدا، هاووڵاتیانی ناحیەكە ئاگادار دەكاتەوە، ڕۆژی یەكشەممە 7ـی كانوونی دووەمی 2025، نەوت لەو سنوورە دابەش دەكرێت، بۆ ئەم مەبەستە دوو شوێن دیاریكراوە بۆ وەرگرتنی نەوت؛ عەربەتی سەروو، بەردەم مزگەوتی ڕووناكی، عەربەتی خواروو، شەهیدان تەنیشت گەراجی عەربەت-سلێمانی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت داوا لە دانیشتووانی ناحیەكە دەكات، لە ڕۆژی دیاریكراودا، بەرمیلەكانیان لەو دوو شوێنە ئامادە بكەن بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتیان، هاوكات كارتی پلاستیكیی نەوت و بڕی 104 هەزار دیناریش لەگەڵ خۆیان بهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ