پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
- کولتوور
- 2 کانوونی یەکەم

یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ
ئاڤا نیوز
د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك، یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی لە زاخۆ بەسەرکردەوە و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، جێگەی دڵخۆشییە پێشانگاکە پێشوازی زۆرباشی لێکراوە و ژمارەیەکی زۆر کتێب فرۆشراون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، 30-11-2025، سەرۆک بارزانی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ بە ناونیشانی "زاخۆ دەخوێنێتەوە" کردەوە، پێشانگاکە زیاتر لە 20 هەزار ناونیشانی کتێب لەخۆدەگرێت، 50 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و بیانی لە 10 وڵات، بەشداریی پێشانگاکەیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: جێگەی دڵخۆشییە کە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ پێشوازی گەرمی لێکراوە و خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکەن و ژمارەیەکی زۆر کتێب فرۆشراون، ئەمەش نیشانەیەکی ئەرێنییە بۆ زۆری خوێنەرانی کتێب.
- داوا لە نووسەرانی کورد دەکەین، کتێبی کوردی زیاتر لە بواری جیاواز بنووسن، لە پێناو ئەوەی سەرچاوەی زیاتری زانستییمان بە زمانی کوردی هەبێت.
- ژمارەیەکی باشی وەرگێری کورد هەن کتێبی زمانەکانی دیکە وەردەگێڕنە سەر دیالێکتە جیاوازەکانی زمانی کوردی.
- ئومید دەکەین ساڵانە لە هەموو شارەکانی کوردستان پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب بکرێنەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی، ڕۆژێکی مێژووی بوو کە سەرۆک بارزانی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی لە زاخۆ کردەوە، جێگەی دڵخۆشییە، ژمارەیەکی زۆر کتێب دەفرۆشرێن و پێشوازی گەرم لە پێشانگاکە کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
2 کانوونی یەکەم
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئامێدی فێستیڤاڵی تەحین و بەرووبومە خۆماڵییەکان بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 1 کانوونی یەکەم
لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 30 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات






