ئاڤا نیوز
پیاوێکی بە تەمەنی ڕووسی حەوت مانگە لە شاری هەولێر شەوانە لە پارکەکان دەخەوێت، تەنیا ڕووسی دەزانێت، وەڵامی پرسیاری کەسیش ناداتەوە، تەنانەت لە کامێراش ڕادەکات و ئامادە نییە قسە بکات.
چیرۆکی سەرەکی: پیاوێکی ڕووسی تەمەن 70 ساڵ ماوەیەکە ڕۆژانە لە هەولێر دەبینرێت بێ ماڵ و حاڵە و لە پارکەکان دەخەوێت. ڕۆژانە دەچێتە مزگەوتی جەودەت ئەسعەد لە گەڕەکی 32ـی پارک، بەردەوامیش کۆڵەپشتێکی پێیە.
لێدوانی فەرمی: جەمیل خدر، بانگبێژی مزگەوتی جەودەت ئەسعەد بە ئاڤای وت، پیاوە ڕووسییەکە ناوی نایل عەبدوڵڵایە، حەوت مانگە هاتووەتە هەولێر. لە ڕووسیا لە خێزانەکەی جیابووەتەوە، تەنیا کچێکی هەیە، حەوت مانگ پێش ئێستا ویستوویەتی بچێتە سعوودیە بۆ عومرە، بەڵام گرفتێک لە پاسپۆرتەکەی هەیە و نەیتوانیوە بگاتە سعودییە. ئیتر نازانرێت لە ڕووسیا چۆن گەشتی کردووە و بۆ گەیشتووەتە هەولێر.
کاریگەریی ئاڤا: دوای 20 خولەک لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لە ئاڤا، پارێزگای هەولێر پەیوەندی بە ئاڤاوە کرد و بڕیاری داوە بۆ خانەی بەساڵاچووان بگوازرێتەوە، دواتریش ڕادەستی کونسوڵخانەی ڕووسیا لە هەولێر دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند






