10 ڕۆژی دیکە قۆناغی دووەمی پسوولەی خۆراک دەستپێدەکات و سەرجەم مامەڵەکان دەبن پارە

شەیری بکە لە:
10 ڕۆژی دیکە قۆناغی دووەمی پسوولەی خۆراک دەستپێدەکات و سەرجەم مامەڵەکان دەبن پارە

پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک

ئاڤا نیوز

ئەم هەفتەیە تیمێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق دێنە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ڕاهێنان و دانانی بەرنامەکان بۆ تیمەکانی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بۆ قۆناغی دووەم، لەم قۆناغە هەموو مامەڵەیەک بە پارە دەبێت.

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند مانگێکە پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک وەستاوە، 7%ـی هاووڵاتیان ماون بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بکەن، لەچەند ڕۆژی داهاتوو پرۆسەکە دەستپێکدەکاتەوە هەموو مامەڵەیەک بە پارە دەبێت.

لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای گوت، "ئەم هەفتەیە تیمێکی وەزارەتی بازرگانی دێنە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ڕاهێنان بە تیمەکانمان بکەن، لە چەند پارێزگایەکی عێراق قۆناغی دووەم دەستیپێکردووە و لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەستپێدەکاتەوە."

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە قۆناغی دووەم هەموو خزمەتگوزارییەک دەبێتە پارە، واتا بۆ هەر هاووڵاتییەک 6 هەزار دینار بۆ هەر مامەڵەیەک وەردەگیرێت.

ئەمەش بزانە: لە قۆناغی دووەمدا چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە بەردەست دەبن لەوانە؛ خزمەتگوزاریی مامەڵەی هاونیشتمانیان لە تۆماركردنی ناوی منداڵ، گواستنەوەی پسوولە لە بریكارێک بۆ بریكارێکی دیکە، یان لە شارێك بۆ شارێکی دیکە، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە هاوسەرگیریان كردووە و پسوولەی خۆراكیان نییە، ئەگەر کەسێک هەموو ئەو مامەڵانە بکات پێوستە 24 هەزار دینار بدات، چونکە بۆ هەر مامەڵەیەک شەش هەزار بە ڤیزا کارت وەردەگیرێت، واتا پارە بەکاش نادرێت و بە ئەلیکترۆنی دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ