ڕۆژئاوای کوردستان ئاهەنگ و گردبوونەوە لە ساڵیادی ڕووخانی ئەسەد دا قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
ڕۆژئاوای کوردستان ئاهەنگ و گردبوونەوە لە ساڵیادی ڕووخانی ئەسەد دا قەدەغە دەکات

دیمەنی خۆشی دەربڕینی خەڵکی دیمەشق بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی ڕووخانی ئەسەد. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی داعش و قۆستنەوەی گردبوونەوەی خەڵک بەبۆنەی ساڵیادی ڕووخانی دەسەڵاتی بەعس لە سووریا، ڕۆژانی 7 و 8ـی ئەم مانگە هەموو جۆرە کۆبوونەوە، چالاکی جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانی چەک و یاری ئاگرینی لە هەموو ناوچەکانیان قەدەغەیە.

وێنە گەورەکە: سەرلەبەیانی ڕۆژی 8ـی 12ـی ساڵی 2024 و دوای 53 ساڵ لە حوکمی باوکی و دواتر خۆی، دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ڕووخا و ناوبراو بەرەو ڕووسیا هەڵهات بەوەش قۆناغێکی نوێ لە سووریا دەستی پێکرد، بۆ یەکەم ساڵیادی ڕووخانی دەسەڵاتی بەعسیش، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا داوای لەسەرجەم خەڵکی وڵاتەکەی کردووە لەو ڕۆژەدا بچنەسەر شەقام و ئاهەنگ و خۆشی خۆیان دەرببڕن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی ناوخۆی سەر بە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەمڕۆ شەممە نووسراوێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکردووە، بۆ تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ڕووخانی بەعس پیرۆزبایی لە گەلانی سووریا دەکات و ئومێدەوارە سووریا ساڵ بە ساڵ زیاتر بەرەو خۆشگوزەرانی بڕوات و هەمووان لەناو سیستەمێکی فرەیی و ناناوەندیدا بە ئازادانە پێکەوەبژین.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەم قۆناغەدا بەهۆی ئەوەی هەڕەشەی شانە نوستووەکانی داعش زیادیانکردووە و لەوانەیە ئەم یادە بۆ کردنە ئامانجی خەڵک بقۆزنەوە، بۆیە بڕیاردراوە ڕۆژانی 7 و 8ـی ئەم مانگە لە هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەموو جۆرە کۆبوونەوە، چالاکی جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانی چەک و یاری ئاگرینی قەدەغە بکرێت و ئەوانەی سەرپێچی دەکەن ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ