وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا

شەیری بکە لە:
وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا

دیمەنی کەعبەی پیرۆز. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە، لە وەرزی حەجی ساڵی 2026 بەهەموو شێوەیەک وێنەگرتن و ڤیدیۆ تۆمارکردن قەدەغەیە، ئەمساڵ ڕێکارەکان بۆ ئەو مەبەستە تووندتر دەکرێن.

چیرۆکی سەرەکی: ساڵی داهاتوو پێنج هەزار و 150 کەس لە هەرێمی کوردستان فەریزەی حەج بەجێدەگەیێنن، لە ئێستاوە سعوودیە ڕێنمایی دەربارەی بەجێگەیاندنی ئەو پرۆسەیە بڵاودەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بە هەموو شێوەیەک وێنەگرتن و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) لە مەدینە و حەرەمی پیرۆز لە شاری مەککە قەدەغە دەکرێت."

ئاماژەی بەوەشکرد، "ساڵانی ڕابردوو تیمەکانی سکویرتی تەنیا مۆبایلەکانیان لە سەرپێچیکاران وەردەگرت و بابەتەکانیان دەسڕیەوە، ئەمجارە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو جیاواز دەبێت سزای داراییشی دێتە سەر."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ