ڕیکلامێکی نامۆ لە هەولێر بڵاو دەبێتەوە؛ "تۆ بەس بمرە، حەقی هیچت نەبێت"

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

کۆمپانیایەک لە هەولێر ڕیکلامێکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت "تۆ بەس بمرە، حەقی هیچت نەبێت". تێیدا 10 خزمەتگوزاری تایبەت بە بەڕێوەبردنی پرسە و بۆنە تایبەتەکان لەخۆدەگرێت.

چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیایەکی بەڕێوەبردنی پرسە ڕیکڵامێکی لەڕێگەی پڕوشەر و پۆستەر دابەشکردووە بەسەر ماڵان لە گەڕەکی هەولێری نوێ، تێیدا دەڵێت، "تۆ بەس بمرە، حەقی هیچت نەبێت"، ئێمە ستافمان هەیە و پرسەکەت بە باشترین شێوە بۆ بەڕێوە دەبەین.

زانیاریی زیاتر: ستافی ئەم کۆمپانیایە، هاوکاری خاوەن پرسە دەکەن لە دابینکردنی خواردن و خواردنەوە و شوێنی پارک کردنی ئۆتۆمبێل و دابینکردنی چادر و خێمە و هۆکارەکانی سارکردنەوە و گەرمکردنەوە و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە.

لێدوانی فەرمی: هۆگر عەلی، بەرپرسی لیژنەی چاودێری بازرگانی بە ئاڤای وت، ئەم جۆرە ڕیکڵامانە قەدەغەن، بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین. ئەم دەستەواژانە خەڵک دەترسێنن، پێویستە ئەم دەستەواژانە چاک بکەن با کێشەیان بۆ دروست نەبێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ