ئاڤا ناوەرۆکی ئەجێندای کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا ناوەرۆکی ئەجێندای کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرا دەکات

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی

ئاڤا نیوز

چوارچێوەی هەماهەنگی، کە هێزە سیاسییە شیعەکان لەخۆدەگرێت، بڕیارە سبەی دووشەممە کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، بەڵام بڕیار لەسەر کاندیدی سەرۆکوەزیران نادرێت.

وێنە گەورەکە: چاوەڕێ دەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن تەواو بکرێن و دادگای فیدراڵیش ناوی کاندیدە براوەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق پەسەند بکات، لە هەنگاوی دواتریشدا سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی سووننەکان و سەرۆککۆمار لە پشکی کورد هەڵدەبژێردرێن، دواتریش سەرۆککۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤای ڕاگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی سبەی دووشەممە کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی سەرەتایی لیژنەی تایبەت بە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، کە پێکهاتووە لە (عەممار حەکیم، هومام حەمودی، عەبدولحسێن موسەوی).

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە گوتیشی، لە کۆبوونەوەی سبەینێدا هیچ کاندیدێک بۆ سەرۆکوەزیران یەکلایی ناکرێتەوە، چونکە دۆسیەکە پێویستی بە گفتوگۆ و دانوستاندنی زیاترە، بەتایبەت کە لیژنەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران تا ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی تاکەکەسی لەگەڵ کاندیدەکان ئەنجام نەداوە.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی دیکە بۆ ئاڤا ئاشکرای کرد، لیژنەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، کارەکانی بە پراکتیکی تەواو کردووە و بڕیاردانەکە بۆ میکانیزمەکانی هەڵبژاردن لای چوارچێوەکە بەجێماوە بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتەکە لە نێوان نۆ کاندیددا، جگە لە هەر موجامەلەیەک."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ