زانکۆ تایبەتەکان؛ گرێ کوێرەی نێوان هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی هۆڵێکی خوێندنی قوتابیانی زانکۆ. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دان بە زانکۆ تایبەتەکانی یەکتری ناکەن و چارەنووسی سەدان قوتابی لەم نێوەندەدا ماوەتەوە، لە دوایین هەڵویستی حکومەتی فیدراڵی، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق ئاشکرای کرد هێشتا پرسەکە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و جەختی لە پێویستیی چارەسەرکردنی کردەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بڕیاری نەداوە دان بە زانکۆ تایبەتەکانی عێراقدا بنێت، وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەوە وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدراڵی لە ساڵی ڕابردوو بڕیاریدا دانپێدان بە زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەعیم عەبوودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی فیدراڵی ڕایگەیاند: زیاتر لە نووسراوێکمان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ناردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە و تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەو وەزارەتە دایە، بۆیەش ئێمە بەهەمان شێوە دان بە زانکۆکانی کوردستان نانێین و پێویستە ئەم پرسە چارەسەر بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ساڵی 2015ـەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان مامەڵە ئەو لەگەڵ ئەو زانکۆیانە ناکات بەهۆی ئەوەی چەندین تێبێنیی زانستی و ئەکادیمیمان لەسەر هەن، دواتر لە ساڵی 2024ـدا حکومەتی عێراق هەمان هەڵوێستی بەرامبەر زانکۆ تایبەتەکانی کوردستان بگرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەشدا، "بابەتەکە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا تاتوێ دەکرێت، بەڵام دیارنییە کەی چارەنووسی پرسەکە یەکلایی دەکرێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان دانپێدانانی بە زانکۆکانی "جەعفەری سادق، قەڵەم، کیتاب، نور و حەدبا" هەڵوەشاندووەتەوە کە دەکەونە پارێزگاکانی کەرکووک و مووسڵەوە، لە بەرامبەردا وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری دانپێدانانی بە زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: زێلینسکی پێشنیازی پلانی ئاشتی نەخوێندووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سووریا ناڕازییە لە بڕیارێکی هەسەدە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانی سۆران هۆشداری بە گەشتیاران دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: زێلینسکی پێشنیازی پلانی ئاشتی نەخوێندووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سووریا ناڕازییە لە بڕیارێکی هەسەدە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی دەیەوێت پاڵپشتی لەندەن بەدەستبهێنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرانی كەلار بایکۆتی دادگا دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا: عێراقییەکان خاوەنی مێژوو و ڕەسەنایەتییەکی بێوێنەن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: ترەمپ داوای پاڵپشتی عێراقی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لێکردم





