بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی نەینەوا داوا دەکات هاووڵاتیان ئاو پاشەکەوت بکەن
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی بارانبارین لە مووسڵ
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی نەینەوا داوای لە هاووڵاتیان دەکات بڕی پێویست لە ئاو پاشەکەوت بکەن، ئەمەش بەهۆی ئەگەری وەستانی کاتیی وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو، چونکە لافاوە لێڵەکان بەرەو پارێزگاکە دێن.
وێنە گەورەکە: دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بومەلەرزەزانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، وڵات بەرەو دۆخێکی ناسەقامگیری کەشوهەوا دەڕوات کە تایبەتمەندە بە کاریگەریی هەمەلایەنەی لەسەر هەموو شارەکان، جگە لە بارانبارینی بەخوڕ لە هەندێک ناوچە ئەگەرغ دروستبوونی لافاویش هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "داواتان لێدەکەین بڕێکی پێویست لە ئاو پاشەکەوت بکەن کە بەشی 2 ڕۆژ بکات، هاوکات ئاو کەم بەکاربهێنن بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیدانی دابینکردنی ئاو لە کاتی پێویستدا."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونیکردەوە کە ئەم داوایە بەهۆی ئەگەری وەستانی هەندێک پڕۆژەوە دێت، چونکە "لێڵبوونی ئاو" کە لە دەشت و دۆڵەکانەوە بەرەو وێستگەکانی ڕاکێشانی ئاو دێت، بەرزبووەتەوە، ئەمەش ناچاریان دەکات کە بەشێوەیەکی کاتیی ئاو پەمپ نەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: زێلینسکی پێشنیازی پلانی ئاشتی نەخوێندووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سووریا ناڕازییە لە بڕیارێکی هەسەدە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانی سۆران هۆشداری بە گەشتیاران دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 5 خولەک لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی هۆشداری لە بەکارهێنانی ڕێگاکانی دەرەوەی شار دەدات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانی سۆران هۆشداری بە گەشتیاران دەدات
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: شەپۆلی بارانبارین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت






