بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان ئەمریکا و ئیسرائیل و قەتەر لە نیویۆرک کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان ئەمریکا و ئیسرائیل و قەتەر لە نیویۆرک کۆدەبنەوە

محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئیسرائیل و قەتەر لە نیویۆرک کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی نهێنی ئەنجام بدەن. ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوونیادنانەوەی پەیوەندییەکانە دوای ئەو گرژییە قووڵەی بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە دروست بوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە بە بەرزترین ئاستی کۆبوونەوە دادەنرێت لە نێوان ئەو سێ وڵاتەدا لەوەتەی ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە واژۆ کراوە، کە تێیدا قەتەر ڕۆڵی نێوەندگیرێکی سەرەکی هەبوو. کۆبوونەوەکە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ ڕاگەیاندنی قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی ئاشتیی غەززە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی دوو سەرچاوەی ئاگادار، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات. لە لایەنی ئیسرائیلەوە دەیڤید بارنیا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری (مۆساد) بەشدار دەبێت و بەرپرسێکی باڵای قەتەریش ئامادە دەبێت.

باکگراوند: لە 9ـی مانگی 9ـی ئەمساڵ یەکێک لە نووسینگەکانی حەماس لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومانکرا، گرژی کەوتە نێوان پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و قەتەر و ئەو وڵاتە لە نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و حەماس کشایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ