بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت

شەیری بکە لە:
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت

دیمەنی پێوانەکردنی بوومەلەرزە

ئاڤا نیوز

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری وانی باکووری کوردستانی هەژاند و لە پارێزگاکانی دەوروبەر هەستی پێکراوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: دەزگای بەڕێوەبردنی دۆخی لەناکاو و کارەساتەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە کاتژمێر 22:17ـی ئەمشەو 07-12-2025 بوومەلەرزەیەک لە ناوچەیەکی نزیک لە دەریاچەی وان لە قووڵایی 6.11 کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا ڕووی داوە.

بوومەلەرزەکە بۆ ماوەیەک ترس و دوودڵی لای خەڵک دروست کردووە. زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. تیمە پەیوەندیدارەکان دەستیان بەکارەکانیان کردووە بۆ دەستنیشانکردنی زیانەکان.

باکگراوند: لە 23-12-2011 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلە وانی هەژاند و 25 چرکەی خایاند و لە ئاکامدا 604 هاونیشتمانی گیانیان لەدەست دا و چوار هەزار و 152ـی دیکەیش بریندار بوون. هەروەها دوو هەزار و 262 باڵەخانە و خانووش داڕووخان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ