وێنەی پێشووی پێشانگەی نێودەوڵەتی كتێب
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممه 17-ی نیسان، بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی، 16ـ ەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سابیر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی ڕۆژی چوارشەممه 17-4-2024، پێشانگاکە دەکرێتەوە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە پێشانگاکە لە کاتژمێر 10ـ ی بەیانی تا 8ـ ی ئێوارە کراوە دەبێت.
زانیاريی زیاتر: زیاتر لە 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و بیانی، بە یەک ملیۆن و 500 هەزار کتێب لە بوارە جیاوازەکان بەشداری لە پێشانگەکەدا دەکەن، داشکاندن تا بە ڕێژەی 50% لەسەر نرخی کتێبەکان کراوە، چەندین چالاکی کولتووری و زانستی جیاواز و چاوپێکەوتن لەگەڵ دیارترین نووسەر و ئەدەب دۆستاندا بەڕێوەدەچن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 16 ساڵە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی بەڕێوەدەچێت، ساڵانە پێشوازییەکی گەورەی لەلایەن خوێنەرانەوە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لێدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
10 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول