
ئاڤا دیجیتاڵ
کازم ساهر، هونەرمەندی ناوداری عێراقی کە بە "قەیسەری گۆرانی عەرەبی" ناسراوە، نوێترن ئەلبوومی خۆی بە ناونیشانی “مع الحب”، مانگی داهاتوو لە رۆژی خۆشەویستیدا بڵاودەکاتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: کازم ساهر کۆتا بەرهەمی خۆی لە زستانی ساڵی 2019 بە ناوی “حدثيني”، بڵاوکردەوە و پێنج گۆرانی لەخۆگرتبوو، لە ئێستادا کازم ساهر نوێترین ئەلبوومی خۆی بەناوی “لەگەڵ خۆشەویستی” لە رۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) بڵاودەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: کازم ساهر لە پێگەکانی خۆی تۆڕە لە كۆمەڵایەتییەكان نووسیویەتی: لە 14-2-2024 لە رۆژی خۆشەویستی نوێترین ئەلبوومی بەناونیشانی “مع الحب”بڵاودەکاتەوە. ئەلبوومەکە لە 12 گۆرانی پێکهاتووە و بڕیاربوو ساڵێک بەر لە ئێستا بڵاوبکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کازم ساهر جگە لە بەرهەمی جیاجیا و بەردەوامی ئاهەنگ و کۆنسێرتەکانی، ماوەی 8 ساڵ دەبێت هیچ ئەلبوومێکی نوێی نەبووە، دوایینیان لە ساڵی 2016 بوو بەناوی ” كتاب الحب” ، کۆتا بەرهەمیشی دوو مانگ پێش ئێستا بوو بەناوی ” Hold Your Fire” دوای هەڵگیرساندنی شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین.
باکگراوند: کازم ساهیر خەڵکی سامەڕایە، لە 12ـی ئەیلوولی 1957 لە موسڵ لەدایکبووە، جگە لە رگەزنامەی عێراقی، هەڵگری رگەزنامەی کەنەدا و قەتەریشە.
نزار قەبانی دەرچووی پەیمانگەی مامۆستایانی بەغدایە و لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی رابردوو، لە گوندی گربیشی سەر بە قەزای ئاکرێ مامۆستا بووە، یەکەم گۆرانیی لە تەمەنی 12 ساڵیدا بەناوی 'این انتي' بڵاوکردەوە، یەکەم ئەلبوومیشی بەناوی 'شجرة الزیتون' لە ساڵی 1984 بڵاوکردووەتەوە.
کازم ساهر لە ساڵی 1990 عێراقی جێهێشتووە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ئوردن ژیاوە، دواتر رووی لە لوبنان کردووە و سێ ساڵ لەوێ ماوەتەوە، دواتریش لە قاهیرە، بۆ ماوەیەکیش لە فەرەنسا، ئیمارات و مەغریب ژیاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بیناسازی دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کۆمەڵگەی شاریا گرفتی کەمی قوتابخانەیان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
43 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 ئەیلوول
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
21 ئەیلوول
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کامکاران بە کۆنسێرتێکی گەورە دەگەڕێنەوە سلێمانی
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- کولتوور
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە