
ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەبردنی ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان دەکرێت
ئاڤا نیوز
زیاتر لە شەش هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ئیڤێنتی تێدێکس نیشتیمان تۆمارکردووە، کە بڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ ئیڤێنتی تێدێکس نیشتیمان، لەژێر دروشمی گۆڕین بەچاودێری ڕێکخراوی تێدی ئەمریکی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، ئامانج لە ئیڤێنتەکە گرنگیدانە بە توانا و بەهرە و داهێنانی گەنجانی هەرێمی کوردستان و جیهان.
بابەتی ستراتیژی: پلافۆرمی Jobs.krd لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تێدێکس نیشتیمان بەشدار دەبێت و چەندین هەلی کار و ڕاهێنانی جیاواز بۆ گەنجان ڕادەگەیێنێت.
لێدوانی فەرمی: " ڕۆژی شەممە 20-04-2024 لە هەولێر بە بەشداریی 150 گەنجی خۆبەخش بەگەرمی دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی ئیڤێنتی تێدکس نیشتمان کرا، بەهۆی نەبوونی شوێن هەزار و 500 کەس وەرگیراوە، قسەکەرانی سەر ستەیج جگە لە گەنجانی هەرێمی کوردستان، لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسپانیا و چەند وڵاتێکی جیاوازای دیکەوە بەشداردەبن" ڕەوەند حوسێن، ڕێکخەری ئێڤێنتی تێدێکس نیشتیمان، ئەمەی بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند.
زانیاریی زیاتر: 12 قسەکەری جیهانی و ناوخۆی لەگەڵ 20 گەنجی خاوەن بیرۆکە و داهێنان لە بوارە جیاوازەکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە بەشداری ئیڤێنتەکە دەکەن، 10 چالاکی زانستی و هونەری بەڕێوەدەچن بۆ ماوەی مانگێکیش وۆرکشۆپ و خولی ڕاهێنانی پەیوەست بە ئیڤێنتەکە بەردەوام دەبێت و دەرفەتی کار بۆ گەنجانی بەشداربوو دەڕەخسێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت