سەرۆك بارزانی لەبارەی دانووستانی عێراق و ئەمریكا پەیامێك بڵاودەكاتەوە
- هەواڵ
- 25 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆك بارزانی، لە پەیامێكدا ڕایگەیاند " پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانووستان لەگەڵ ئەمریکا بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنیی".
چیرۆكی سەرەكی: سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا ڕایگەیاند "پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنیی لەپێناو گەرەنتیکردنی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات لە پەلامارە دەرەکییەکان بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هەرێمی کوردستانیشەوە".
"دانوستاندن تاکە ڕێگەی دروستە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا". سەرۆك بارزانی وادەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریكا و عێراق لەسەر خشتەیەكی كاتیی بۆ چوونە دەرەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان ڕێككەوتن، دوای ئەوەی ئەمریكا لە ڕێگەی وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیەكی گەیاندە حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن نامەكەی بە "گرنگ" وەسفكرد.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند " سەركەوتنی دانوستانەكانی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و ئەمریكا ڕادەگەیێنین، كە لە مانگی ئابی 2023وە دەستیپێكردو بە پێویستیی دەستپێكردنی لیژنەی باڵای سەربازیی (HMC) كۆتایی هات، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی هەڕەشەو مەترسییەكانی داعش".
هاوكات، سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند "ئامادەین بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵات، بەمزوانە لیژنەی باڵای سەربازی عێراق و ئەمریكا كۆدەبنەوە".
سابت عەباسی، دەڵێت "لیژنەی باڵای سەربازی تاوتوێی كشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق دەكات، پێداگرین لەسەر هاوبەشی و هەماهەنگیی لەگەڵ ئەمریكا".
"هێزە چەكدارەكانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان، بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و گرتنە دەستی دۆسیەی ئەمنی، بەشێوەیەكی تەواوەتی لەوڵات" وەزیری بەرگریی عێراق وادەڵێت.
لەلایەكی دیكەوە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردووە و ڕایگەیاند " پێشوازی لە ڕێككەوتنی حكوومەتی فیدراڵیی عێراق و حكومەتی ئەمهریكا دەكەین بۆ دەسپێكردنەوەی كارەكانی كۆمیتەی باڵای سەربازیی نێوانیان (HMC) و بەرەوپێشچوونی گفتوگۆكان دەربارەی پەیوەندیی دووقۆڵی و داهاتووی هاریكاریی هاوبەش لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری، كولتووری، ئەمنیی و سەربازیدا".
" هەرێمی كوردستان پشتگیری لەو ڕێككەوتنە دەكات و هاوكار و یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی وڵات و پەیوەندییەكان لەسەر بنەمای ڕێز لەیەكگرتن و بەرژەوەندیی هاوبەش". سەرۆكی هەرێمی كوردستان وای گوت.
باكگراوند: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێنراوێكدا ڕۆژی چوارشەممە، ڕایگەیاند: فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووەوە و پەیامێكی گرنگی حكومەتی ئەمریكا لە ڕێگەی نامەیەكەوە بۆ حكومەتی عێراق لێ وەرگرتووە.
هەر لە راگەیێنراوەكەدا هاتووە، "فواد حسێن پەیامەكە دەگەیێنێتە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار تاوتوێ دەكرێت و بەمزووانە رێكاری پێویست لەبارەیەوە دەگیرێتەبەر".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی: پشتگیریکردن لە پێکەوەژیان ئەرکی هەموومانە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەملاو و ئەولا؛ تا چەند لەناوبردنی سەگی بێلانە دروستە؟
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرنامەی خانەقای ئاڤا لە مزگەوتی گەورەی سلێمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان