
ناوچەیەکی گەشتیاریی دهۆک. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
گەشتوگوزاری دهۆک ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی پڕۆسەی خوێندن لە عێراق خەڵکێکی زۆر سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی دهۆک دەکات، ئامادەکاریش بۆ هێنانی گەشتیاری زیاتر بۆ ناوچەکە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەروارد بە ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ هاتنی ژمارەی گەشتیاران بۆ دهۆک کەمی کردووە، گەشتوگوزاری پارێزگاکەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە ڕاستەوخۆ دوای جەژنی ڕەمەزان و تاقیکردنەوەی قوتابییان دەستی پێ کردووە و هۆکارێکی دیکەش بۆ لافاوەکەی مانگی ڕابردوو دەگەڕێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شەماڵ هروری، گوتەبێژی گەشتوگوزاری دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە چەند پلانێکیان هەبووە بۆ هێنان و ڕاکێشانی گەشتیار بۆ دهۆک، یەکێک لە پلانەکان داوەتکردنی 30 بۆ 35 کۆمپانیای عێراقی بوو بۆ دهۆک بۆ ئەوەی گەشتیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ دهۆک بهێنن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بۆنەکاندا تیمی گەشتیاری لە دهۆک بە ئاو و شیرینی پێشوازی لە گەشتیاران دەکات، هەروەها بۆ ئەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە دهۆک کۆ بکەنەوە، فێستیڤاڵێک بۆ ڕاکێشانی گەشتیاری زۆرتر ساز دەکەن. گوتەبێژی گەشتوگوزاری دهۆک وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت