دوایین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق؛ سەرۆک هەڵنابژێردرێت
- هەواڵ
- 27 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی بەهۆی ئامادەنەبوونی بەشێکی پەرلەمانتارە سوننە و شیعەکان، دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی پەکخستووە، کە بڕگەی یەکەمی تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە، دوو پەرلەمانتاریش رایدەگەیێنن، بەهۆی ئەوەی لایەنە سیاسییەکان نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک، زەحمەتە ئەمڕۆ پرسی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکرێتەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: بڕیاربوو کاتژمێر 11:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 27-1-2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە، یەکەم تەوەریشی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەن بوو، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکە بۆ ماوەیەک دواخرا، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دانیشتنەکە نەکراوە و پێناچیت ئەمڕۆ ئەم پرسە یەکلایی بیێتەوە.
بۆچی گرنگە: ڕۆژی 14-11-2023، دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکدا کۆتایی بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێنا و، له ناوهڕاستی تشرینی دووهمی ڕابردووهوه پۆستەکە چۆڵ بووه، زیانی بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناتوانێت هیچ پرۆژەیاسایەک پەسەند بکات تاوەکو سەرۆکی نەبێت، ئێستاش کار لەسەر ئەوە دەکرێت هەمواری یاسای بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیران رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بکرێت و تێپەڕێندرێت، کە گرنگترین یاسایە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و چارەنووسی مووچەی پێ بەستراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای راگەیاند: ئەندامانی هاوپەیمانی تەقەدوم و بەشێکی لایەنە شیعەکان نەهاتوونەتە هۆڵی دانیشتن، بەمەش ڕێژەی یاسایی تەواوەنەبووە و بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ پرسەکە یەکلایی ناکرێتەوە ، هەڵدەگیرێت بۆ دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵاکان کە بڕیارە رۆژی دووشەممە 29-01-2024، دادبینی بۆ دوو سکڵای سەر شەعلان کرەیم، بەربژێری هاوپەیمانی تەقەدووم بکات.
زانیاری زیاتر: جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای راگەیاند؛ بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکان لە دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا پێشبینی ناکرێت ئەو بڕگەیە بخرێتە دەنگدان و یەکلابکرێتەوە.
لەبارەی ئەوەش فراکسیۆنە کوردییەکان دەنگ بە کێ دەدەن؟ جەمال کۆچەر گوتی: ئێمە وەکو فراکسیۆنی یەکگرتوو پێشنیازمان کردووە کۆدەنگییەک لە نێوان هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان بکرێت، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای وەرەقەیەکی هاوبەش دەنگ بەو کاندیدەی سەرۆکی پەرلەمان بدرێت کە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان بپارێزیت، بەڵام تائێستا هیچ رێککەوتنێت نەکراوە کە دەنگ بە کێ بدرێت، بۆیە هەر فراکسیۆنێک ئازادە".
سەبارەت بە ناوەڕۆکی داواکاری و پێشنیازی فراکسیۆنی یەکگرتوو کە پێشکێشی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی کردووە، جەمال کۆچەر گوتی: نووسراوەکە لە چوار خاڵ پێکدەهات، بەمەبەستی ئەوەی هەر کاندیدکێک بەڵێنی جێبەجێکردن بدات دەنگ بەو کاندیدە بدرێت، ئەوانیش بریتیبوون لە: چارسەرکردنی کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان، تەواوکردنی رێککارەکانی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، دابینکردنی شاییستەکانی ئەنفالکراوەکان و زیندانیانی سیاسی، لەگەڵ گەڕانەوەی شکۆ بۆ پەرلەمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لایەنە شیعەکان لە دادگای باڵای فیدراڵی دوو سکاڵایان تۆمارکردوون، یەکەم سکاڵا لەبارەی نایاساییبوونی دانیشتنی رابردووە، داوادەکەن دانیشتنەکە رەتبکرێتەوە و سەرلەنوێ دەست بە پرۆسەکە بکرێتەوە، واتە جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کاندیدان بکرێتەوە (بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەگەر لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن کاندیدێک نەیتوانی 50+1ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، ئەوا لە گەڕی دووەم تەنها دوو لەو کاندیدانە دەمێننەوە کە زۆرتریین دەنگیان بەدەستهێناوە) سکاڵای دووەمیش لەسەر شەعلان کرەیم، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە، بەتۆمەتی ستایشکردنی حیزبی بەعس و سەدام حوسێن و، دەڵێن نابێت ببێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران. بڕیارە رۆژی دووشەممە دادگای فیدراڵی کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر ئەم دوو سکاڵایە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تاوەکو ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە دانوستاندن بەردەوامن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسی نەکراوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە ئەندامانی لایەنە شیعییەکان بایکۆتی دانیشتنەکە بکەن، بەشێکی ئەندامانی هاوپەیمانی تەقەدومیش دانیشتنەکەیان بایکۆت کردووە، بەهۆی ئەوەی تۆمەتی پاڵپشتی حیزبی بەعس دراوەتە کاندیدەکەیان کە شەعلان کرەیمە.
باکگراوند: ڕۆژی 13-01-2024، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنەکە بەڕێوەچوو. دوای دوو دانیشتن لەو ڕۆژەدا و بەڕێوەچوونی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن کە شەعلان کرەیم زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ سالم عیساوی، بەڵام نەیتوانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت کە دەبوو 166 دەنگی هەبێت، بۆیە دانیشتنەکە چووە گەڕی دووەم.
ئەنجامی گەڕی یەکەمی دەنگدان بەمشێوەیە بوو:
شەعلان کەریم – هاوپەیمانی تهقهدووم 152 دەنگ
سالم عیساوی - هاوپهیمانیی سیاده 97 دەنگ
مەحموود مەشهەدانی – هاوپەیمانیی عەزم 48 دەنگ
تەڵاڵ زوبێحی – هاوپەیمانی حەسم 1 دەنگ
عامر عەبدولجەبار – سەربەخۆ 6 دەنگ
پووچەڵ - 10 دەنگ
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن