ساتی گەڕان بەدوای تەرمەكاندا- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەو تیمە شاخەوانییەی، ئەمڕۆ چوار ئەندامیان لە قەرەداغ گیانیان لە دەستدا، بە فەرمانی پۆلیس دەستگیر کرا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 12 ئەندامی تیمێکی شاخەوانی لە سلێمانی بەهۆی بارانەوە لە شاخێکی نزیک قەرەداغ گیریان خوارد، چواریان گیانیان لە دەستداو هەشت ئەندامیان ڕزگار کران و سەرۆکی تیمەکە بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکرا.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:" بە ماددەی 411 و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە سەرۆکی تیمەکە دەستگیر کراوە و ئێستا لە بەشی گرتن وگواستنەوەی سلێمانییە".
زانیاریی زیاتر: تەرمی چوار هاووڵاتییەکە ئێستا لە پزیشکی دادوەریی سلێمانییە و ڕادەستی کەسوکارەکەیان دەکرێتەوە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وای گوت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، ئەو كەسەی دەستگیر كراوە، ناوی "م.س"ـە و سەرۆكی ڕێكخراوی سەگرمەیە، پێشتر پۆلیس ئاگاداری كردووەتەوە كە بەهۆی خراپی كەشوهەواوە شاخەوانی نەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار عومرەكاری كورد بە هۆی نەبوونی فڕۆكەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک مامێک کۆتایی بە ژیانی برازاکەی هێنا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی مافی مرۆڤ: لە گرتووخانە ڕەچاوی پێگەی شاسوار عەبدولواحید كراوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا مشتومڕ لەسەر چارەنووسی یەکگرتووی ئیسلامی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر دابەش کران