لەبارەی زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان وەزارەتی دارایی عێراق داوای ڕوونكردنەوە دەكات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ مووچە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق بۆ زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان، داوای ڕوونكردنەوە لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵێنیشی داوە لە بودجەی ساڵی داهاتوو، تەرخانی داراییان بۆ بكات.
وێنە گەورەكە: لەماوەی ڕابردوودا، حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندیجار داوای زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستە تایبەتەكانی لە حكومەتی فیدراڵ كرد، هاوكات داوای زیادكردنی ناوی هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەتی تۆماركراوی نوێی كردووە كە لەڕێگەی لیژنە تایبەتمەندەكانەوە بە ڕاپۆرتی پزیشكی وەك كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت پەسەند كراون.
لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: چەندینجار جەختمان لە زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان كردووەتەوە و داوامان لە بەغدا كردووە، مووچەكانیان بەپێی ئەو یاسایە بێت كە ساڵی 2011 لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە و بەگوێرەی یاساكە؛ نابێت مووچەیان لە 250 هەزار دینار كەمتر بێت.
بابەتە ستراتیژییەكە: وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕاشیگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق، بەنووسراوی فەرمی داوای ڕوونكردنەوەی لێكردووین كە ئەگەر مووچەی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان زیادبكرێت، كۆی گوژمەكە چەندە، ئێمەش ژمارەكانمان بۆ ڕەوانە كردوون؛ لەبەرامبەردا دارایی عێراق بەڵێنی داوە لە یاسای بودجەی ساڵی 2026، تەرخانی داراییان بۆ بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ جۆری پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەكرێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
3 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






