یەکێک لە دیارترین گۆرانیبێژانی عەرەب گۆرانی بۆ کوردستان دەڵێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ڕاشد ماجد، گۆرانیبێژی سعوودی کە یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژەکان لەسەر ئاستی گۆرانیبێژانی وڵاتانی کەنداو، گۆرانییەکی لەسەر کوردستان بە ناوی (ئەلهوی کوردی) واتا ناسنامەی کوردی دەڵێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ گۆرانییەکە باس لە پێشکەوتن و ئاوەدانی، پێکەوەژیانی برایانەی پێکهاتەکان، جوانیی سرووشت، کولتوور و فەرهەنگ و شارستانییەتی هەرێمی کوردستان دەکات، لە ڤیدیۆ کلیپی گۆرانیەکەش هەرچی جوانی و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانە هەیە نیشان دراوە.


 
زانیاریی زیاتر؛ شاعیری ئیماراتی (عەلی ئەلخەوار)، تێکستی گۆرانییەکەی داناوە و سەرپەرشتیی بەرهەمەکەشی کردووە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری بەناوبانگی ئیماڕاتی (فایز سەعید)، ئاوازی بۆ گۆرانییەکە داناوە.

 

دابەشکردنی موزیکی لەلایەن (زەید نەدیم)ـی عێراقی بۆ کراوە، وەک دەزانین (زەید نەدیم) پێشتر کاری لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە گۆرانیبێژە عێراقی و عەرەبییەکان کردووە، وەک: حاتم عێراقی، ڕەزا عەبدوڵڵا، سابر ڕوباعی، دیانا حەداد و دەیان گۆرانیبێژی دیکە.

 

گۆرانییەکە لە ستۆدیۆی (داینامکس) لە دوبەی تۆمار کراوە و لەلایەن کۆمپانیای (خەواربۆ بەرهەمهێنانی هونەری) بەرهەم هێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ