
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، کۆماری ئیسلامی ئێران سێ مانگی دەستکرد بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدەدات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 28-1-202، ئێران لە میدیا فەرمییەکانییەوە ڕایگەیاند، سێ مانگی دەستکردی پێکەوە لەڕێگەی هەڵگری سیمورغ بەرەو بۆشیایی ئاسمان ئاراستەکردوون. ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو مانگێکی تری دەستکردی هەڵدا و، بووە هۆی سەرکۆنە و ڕەخنەی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا.
لێدوانی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویکردووەتەوە، هەڵگری دوو قۆناغیی سیمورغ، کە وەزارەتی بەرگری دروستی کردووە، مانگەکانی هەڵگرتبوو. لانیکەم 450 کیلۆمەتر لە زەوییەوە بەرزبوونەتەوە. یەکێک لە مانگە دەستکردەکان ناوی مەهدا-یە و نزیکەی 32 کیلۆیە، ئاژانسی ئاسمانیی ئێران دروستی کردووە. دووانەکەی تر ناویان کەیهان 2 و هاتف-ە، هەر یەکەیان نزیکەی 10 کیلۆن.
باکگراوند: پێشتر کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندینجار لە هەڵدانی مانگی دەستکرد شکستیهێناوە. سوپای پاسداران یەکەم مانگی دەستکردی بەناوی نوور1 لە نیسانی 2020دا هەڵدا؛ دووەم مانگی دەستکردی بەناوی نوور2 لە ئاداری 2022دا هەڵدا. ئەم مانگانە لەڕێی هەڵگری مانگی دەستکردی قاسید-ەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران، کە هەر سوپای پاسداران ئەویشی دروستکردبوو.
زانیاری زیاتر: هەفتەی ڕابردووش هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، مانگی دەستکردی سورەییا-یان لەڕێی هەڵگری قائیم 100ەوە بەرەو خولگەی نزمی زەمین هەڵداوە. بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا ئەم کارەیان سەرکۆنە کرد، بەڵام ئێران بەوە وەڵامی دانەوە کە ئەوان دەست لە کاروباری ئێران وەردەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئەمریکا ڕایگەیاندبوو هەڵدانی مانگی دەستکردی ئێران دژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە و، داوای لە تاران کردبوو هیچ چالاکییەک لە بواری مووشەکی دوورهاوێژدا نەکات، کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمیی هەبێت، بەڵام سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی مووشەکی دوورهاوێژی ئێرانەوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە بەسەرچوون.
ئێرانیش بەوە وەڵامی دانەوە کە وڵاتەکە بە دوای مووشەکی ئەتۆمییەوە نییە، بەڵکو مانگی دەستکرد و مووشەکەکانی تەنها بۆ مەبەستی ناسەربازی و بەرگری بەکاردەهێنێت.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: لیژنەی هەواڵگریی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی خەمڵاندنی هەڕەشەی 2023دا ڕایگەیاندبوو، پەرەپێدانی گوێزەرەوەی مانگی دەستکرد وادەکات ئێران خێراتر پەرە بە مووشەکی دوورهاوێژی کیشوەربڕ بدات، واتە ئەو مووشەکانەی دەتوانن کیشوەرێک ببڕن، چون تەکنەلۆژیاکانیان هاوشێوەن. بۆیە هەر پەرەپێدانێکی ئێران لە بواری هێزی ئاسمانیدا دەبێتە هۆی مەترسیی زیاتر بۆ سەر ناوچەکە، کە خۆی ئێستا لە کێشەی زۆردایە و ئێرانیش ڕاستەوخۆ دەستی لە کێشەکاندا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





